دانلود آهنگ ناصر رزازی مینا خانم مینا دردت له گیانم مینا
دانلود آهنگ ناصر رزازی مینا خانم مینا دردت له گیانم مینا
هم اکنون از رسانه موزیکفا ♫ دانلود اهنگ مینا خانم مینا دردت له گیانم مینا با صدای ناصر رزازی به همراه تکست و بهترین کیفیت ♫
Download Old Music BY : Naser Razazi | Mina Khanem With Text And 2 Quality 320 And 128 On Music-fa

───┤ ♩♬♫♪♭ ├───
مینا خانم مینا دەردت لە گیانم مینا…
ئەم شانم نە ئەو شانم بمشێلە کوردە خانم!
ئەمشێلیت و نامشێلی دەمکەی بە خەو جێم دێڵی…
عەنتیکە و زێدە جوانی وێنەی بەفری کوێستانی
شێت و دێوانەت کردووم ناسکێ ئارامی دڵانی!
باڵا بەرز و چاو کاڵی کیژۆڵەی کوردستانی…
نازدارەی نازەنینم مینا گیانی شیرینم
کوشتە و شێتی نیگای تۆم پێبکەنە با بتبینم
هیچی دیکەم خۆش ناوێ هەر تۆی سەرمایەی ژینم
مینا هاوار تاکەی دیلیی…
تاکەی ژێردەستی و زەلیلی
هەتا کەنگێ کۆمەڵ ئێمە
تۆ بە کاڵا و جنس دادەنێ!
مافی ئینسانیت نادەنێ
هەتا کەنگێ لەلای ئێمە
کچ دەفرۆشن ژن دەفرۆشن…
سەودا و کاسبی پێوە دەکەن
یەکسەر مافی پاماڵ دەکەن…
مینا هەتا کەنگێ پەستیی
دیلی یەخسیری بندەستی
بەستە ئیتر رابە هەستە
هەتا کەنگێ وا چاو بەستە!
بۆخۆت نەکەیکۆشش هیچگا…
جنسی گەل حەقت پێ نادا
هەر تەقالا و رەنجی خۆتە
دەبەزێنێ نزمە و مۆتە
مینا بەستە رابە هەستە…
تا کەی دیلی لە ناو گۆڕا
بەسیە ئیتر دنیا گۆڕا
ئەو نیزامە کۆنە دۆڕا
نارنجە و نارنجه شووشەکەی عەنبەر بۆ
ئەرێ لەسەر باڵاکەت با ئەم شەڕە نەبۆ!
جەبێ کەسی وێم تۆم کەردەن وەکەس
نە بەکەس شیای نە بە نیمەکەس
نارنجە و نارنجە شووشەکەی عەنبەر بۆ…
ئەرێ لەسەر باڵاکەت با ئەم شەڕە نەبۆ…
نارنجە و نارنجە شووشەکەی گوڵاوە
ئەرێ لە سەر سینەکەت وەی کەڵکەڵە راوە!
ئەرێ سەوگەند یەکێوەن تەنی تۆم وەردەن
بازگەشتم نیەن تا وە رۆی مەردەن…
ئاخر کام تیر بێ وەی نەداد لە دەروون
ئەرێ لە کام زامانت وەی شکایەت کەروون!
───┤ ♩♬♫♪♭ ├───






دیدگاه خود را بگذارید